Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە.

کارەکانی حەفتەمین پێشانگای نیّودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە

-بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت.

-نزیکەی 300 کۆمپانیای ناوخۆیی و جیهانی لە 12وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن.

-لە لایەن کۆمپانیای ئینڤێست ئیکسپۆ رێکخراوە بە پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنان.

-پێشکەشکردنی ئۆفەر و داشکاندنی تایبەت، جووڵەخستنە ناو بازاڕی خانووبەرە، و ئاسانکاری بۆ نیشتەجێبوونی خێزانەکان.

داتای بازاڕی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان

-زیاتر لە 70 هەزار نووسینگەی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان هەن.

-7500 نووسینگەی خانووبەرە تەنیا لە شاری هەولێر بوونیان هەیە.

-ڕۆژانە سەدان مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لەو نووسینگانە ئەنجام دەدرێن.