Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەممار حەکیم: نابێ ھیچ جۆرە ھێرشێک بکرێتە سەر ھەرێمی کوردستان

ھەولێر-KDP. info-  رێبەری رەوتی نیشتمانیی حیکمە ئاماژەی بەوە کرد، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی لە کۆتایی ئەم مانگەدا پەیامی چاکبوونەوەی عێراقە و ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش بەشێکی جیانەکراوەیە لە سەقامگیریی وڵات.

عەممار حەکیم، رێبەری رەوتی نیشتمانیی (حیکمە) لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان؛ سەردانی شاری دهۆکی کرد و رایگەیاند، رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەڵەتیی دژی داعش لە کۆتایی ئەم مانگە، پەیامی چاکبوونەوەی عێراقە.

باسی لەوەش کرد، عێراق بە قوربانیدانی رۆڵەکانی و هاوکاریی هاوبەشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان توانی بەسەر تیرۆردا سەربکەوێت.

رێبەری رەوتی نیشتمانیی حیکمە گوتی، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نیشانەی باشبوونی دۆخی عێراق و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانە. هەروەها ئەوەی خستەڕوو، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لە عێراق دانەبڕاوە.