Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و لە دیدارێکدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8 ئەیلوول، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە عێراق.

لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.

باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە نیشان دا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا کە کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.