هەولێر-KDP.info- محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری کوردستان، شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
دەقی پەیامەکەی محەمەد حاجی مەحمود:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز جەنابی سەرۆك كاك مەسعود بارزانی
بەبۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری میللەتەكەمان، كاك شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان ئەكەم.
كۆچی دوایی كاك عەبدولواحید بارزانی، زانای ئایینی و نیشتمانپەروەر، خەسارەتێكە لە هەمووان و هاوبەشی خەمتانین.
داواكارین لە خوای گەورە روحی پاكی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەكەتان.
انا لله و انا الیه راجعون.
محەمەد حاجی مەحمود
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەڵمانیا