هەولێر-KDP.info- عەبدوڵڵا حەسەن زادە کەسایەتیی سیاسی و ئەدیب بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
دەقی پەیامەکەیەی عەبدوڵڵا حەسەن زادە:
زۆر بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
دەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و سڵاو
بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ عبدالواحد ابراهیم شێخ عبدالسلام بارزانی (برا گەورەی بنەماڵە) بەڕێزەکەتانەوە ڕێگام بدەن لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە جەنابت و لە ڕێگای ئێوەشەوە لە کەسوکاری ڕەحمەتی و سەرجەم بنەماڵەی ناوداری بارزان بکەم.
شادیی ڕووح و بەهەشتی بەرین و باوەشی بەزەیی خوا بۆ گیانی بەرەحمەتچوو و تەمەنی درێژ و ساغڵەمی و سەرکەوتن بۆ ئێوەی هێژا و تێکڕای تێکۆشەرانی ماڵباتە سەربەرزەکەتان.
انا لله و انا الیه راجعون.
بەحورمەتەوە
عبدالله حسنزاده
٥ی ئەیلولی ٢٠٢٦