Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مستەفا هیجری سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی  سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

دەقی پەیامەکەی مستەفا هیجری:

بەڕێز: جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان 

وێڕای سڵاو

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە لایەن خۆم و ڕێبەڕایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو و بەگشتی بنەماڵەی بارزانی دەکەم. ڕەوانی ئارام و جێگای بەهەشتی بەرین بێت. هیوای تەمەندرێژی و سەلامەتی بۆ ئێوە.

 

بە حورمەتەوە

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

مستەفا هیجری

٥ / ٩ / ٢٠٢٦