Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیکمه‌ كرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد و بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.