Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.