Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و تێیدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەگەیێنێت.

باسم بەدری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.

باسم بەدری لە پەیامەكەدا هەروەها نووسیویەتی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بدات.

عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، براگەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.