Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پێ گەیشت بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

ئوسامە نوجەیفی ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، بە پەژارە و خەمێکی زۆر و هاوخەمییەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.

ئوسامە نوجەیفی هەروەها رایگەیاندووە، لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی بدات.

ڕۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.