Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و جێگرانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئەیلوولی 2026، شێخ محەممەد بن زیاد ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی، هەروەها شێخ مەنسور بن زیاد ئال نهیان، جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، بروسکەیەکی سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

لەو بروسکەیەدا، سەرکردەکانی ئیمارات هاوخەمی و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەربڕیوە و هاوسۆزی خۆیان بۆ بنەماڵەی بارزانی نیشان داوە.