Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، یەکەم ڕۆژی پرسەی عەبدولواحید بارزانی لە بارزان بەڕێوە دەچێت

بارزان-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 06ـی ئەیلوولی 2026، یەکەم ڕۆژی پرسەی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەڕێوەدەچێت. 

هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەیان بەرپرسی حکوومی و حزبی لە پرسەکەدا بەشدارن. 

رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی ڕاگەیاند.

سەرۆک بارزانی گوتیشی، خوالێخۆشبوو نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.