Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، بەھۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی.

ڕێزدار جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان