ھەولێر-KDP.info- ھەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
لە پەیامەکەی ھەیبەت حەلبووسیدا ھاتووە: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، برای گەورەی بنەماڵەی بارزانیمان پێگەیشت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامەکەیدا دەڵێ، بەبۆنەی ئەم کۆستە گەورەیەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵە و کەسوکار و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین. لە پەروەردگاری مەزن دەپارێینەوە ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت و کۆچکردوو بەر بەزەیی خۆی بخات و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات".