ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت) دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوژینیان.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.
بۆ شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت)
دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان ۆ خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانتان دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیزان و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و لە خەمەکانتان کەم بکاتەوە.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦