Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی و هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕی.

عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا هاوخەمی و پەژارەی قووڵی خۆی دەربڕیوە، هەروەها داواکارە لە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی، هاوکات سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.