Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP. info-  بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام)، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی.

ئەمڕۆ، شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، تێیدا هاتووە؛ بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام) مان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین."

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە رەحمەتی فراوانەکەی خۆی شاد بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبر و ئارامی بە جەنابتان و تەواوی خزم و کەسوکاری ببەخشێت."