دهۆک-KDP.info- میری ئێزدییان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان، بەبۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
لە پرسەنامەکەدا، میر حازم تەحسین بەگ دەڵێت، ''سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆم پێشکەش بە سەرۆک مەسعود بارزانی و خێزان و کەسوکار و بنەماڵەی بارزانی دەکەم، بەبۆنەی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم عەبدولسەلام بارزانی.
میری ئێزدییان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاوخەمیی خۆی دەردەبڕێت و دەنووسێت، ''داوا لە خوای گەورە و میهرەبان دەکەین، بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی ڕۆحی پاکی شاد بکات و جێگەی بەهەشت بێت، هەروەها سەبر و ئارامی بە خێزان و کەسوکاری ببەخشێت.