Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ئەڵمانیا، سیوەیلی بەشداری لە کۆنفرانسی (IDU) کرد و لەگەڵ کاندیدە کوردەکان کۆ بووەوە

بەرلین-KDP.info- هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی لە کۆنفرانسی یەکێتیی دیموکراسیی نێودەوڵەتی (IDU) لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کرد.

کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی مەترسییەکانی هەڵکشانی دەنگی پارتە پۆپۆلیست و ڕاستڕەوە ڕادیکاڵەکان لە ئەورووپا و ئەڵمانیا، بەتایبەت پارتی (AfD). لە دانیشتنەکاندا تیشک خرایە سەر هۆکارەکانی لاوازبوونی متمانەی دەنگدەران بە پارتە حوکمڕانە تەقلیدییەکان، هەروەها جەخت لەسەر داڕشتنی ستراتیژیی نوێ، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و سۆشیال میدیا بۆ سەرکەوتن لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا کرایەوە.

لە بەشی دووەمی سەردانەکەیدا و بە ئامادەبوونی بەهجەت مەسیفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ٦، هۆشیار سیوەیلی لەگەڵ ژمارەیەک لە کاندید و پەرلەمانتارە کوردەکانی ئەڵمانیا کۆ بووەوە، لەوانە، قاسم تاهیر ساڵح (ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی) و ژیان عومەر (ئەندامی پەرلەمانی بەرلین) لە لیستی پارتی کەسک، هاوڕێ لەگەڵ پرشنگ کاکەیی (کاندیدی پارتی سۆشیال دیموکرات) و زەکەریا عەبدولکەریم و سالار میرزا (کاندیدانی پارتی کریستیان دیموکرات بۆ پارێزگار و ئەندامانی شارەوانییەکان).