Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەمە عەلی حەمە کوردە دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (حەمە عەلی حەمە کوردە مەلا سەفی)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان کرد.

دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمە عەلی حەمە کوردە مەلا سەفی)

بە نیگەرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، خوالێخۆشبوو (حەمە عەلی حەمە کوردە مەلا سەفی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە خانەودەکەتان ببەخشێت و گیانی خودالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣ ی ئەیلوولی ٢٠٢٦