هەولێر-KDP.info- عەممار حەکیم سەرەخۆشیی لە سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی و هاوخەمیی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەربڕی.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕایگەیاند، "بەشداریی خەم و پرسەی بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەم، بەتایبەتی برای بەڕێزم سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵە، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی".
عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەش کردووە، "داواکارم لە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هیوادارم خوای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاریان و گەلی خۆشەویستی کوردستان ببەخشێت."