Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

محەممەد شیاع سوودانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

هەولێر-KDP.info- محەممەد شیاع سوودانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمی و پرسەی خۆی بۆ کۆچی دواییی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

ڕۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەین بەبۆنەی کۆچی دواییی برای گەورەی بنەماڵەکەیان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی."

سوودانی لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی، "لە خودای بەرز و باڵادەست داواکارین کۆچکردوو بە بەزەییی فراوانی خۆی دابپۆشێت و لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە، هاوکات سەبووری و ئارامیش بە کەسوکار و سەرجەم دۆست و ئازیزانی ببەخشێت."