Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندنی پارتی لە چەند پەرتووکێکدا پەیام و دیدارەکانی سەرۆک بارزانی بڵاو کردەوە

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی کار و پڕۆژە بەردەوامەکانیدا بۆ بەدۆکیومێنتکردن و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێترین بەرهەمە چاپکراوەکانی خۆی کە تایبەتن بە (هەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی بۆ ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥)، خستە بەر دیدی خوێنەران.

ئەم بەرهەمانە بەشێکن لە سەرجەم ئەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییانەی کە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن ساڵانە وەک نەریتێکی میدیایی، ئەکادیمی و مێژوویی بەردەوام کاریان لەسەر دەکات و چاپیان دەکات.

ئامانج لەم پڕۆژە ساڵانەیە، کۆکردنەوە، ڕێکخستن و پاراستنی سەرجەم وێستگە سیاسییە گرنگەکان، هەڵوێستە نیشتمانییەکان، پەیام و دیدارەکانی جەنابی سەرۆک بارزانییە، تاوەکو وەک سەروەرییەک بۆ قۆناغی هەنووکەیی بمێننەوە و ببەخشرێنە کتێبخانەی کوردی و ببنە سەرچاوەیەکی مێژوویی باوەڕپێکراو بۆ نەوەکانی داهاتوو.

لە ڕێگەی ئەم پەرتووکانەوە، توێژەرانی بوارە جیاوازەکان، میدیاکاران و سەرجەم ئەو کەسانەی لە بوارەکانی مێژوو، بەڵگەنامە و ئەرشیفدا کار دەکەن، دەتوانن سوودێکی زۆریان لێ ببینن و لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە ئەکادیمییەکانیاندا وەک ژێدەرێکی ڕاستەقینە و بڕواپێکراو پشتی پێ ببەستن.