Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

فەرمانێکی نوێی مەسروور بارزانی لەبەرژەوەندیی کەسوکاری شەهیدان دەردەچێت

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر ئاشکرای کرد، بەفەرمانی مەسروور بارزانى، کێشەی سوودمەندبوونی کەسوکاری شەهیدان لە زەوی و خانوو، چارەسەر کرا.

لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێردا هاتووە، "بە فەرمانی مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، ڕەزامەندیی درا لەسەر ئەو خانوو و شوقانەی پێش ساڵی 2007 لەلایەن دەزگای شەهیدانی ئەو کات لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش کرابوون بەشێوەی بەخشین (منحە) هەژمار بکرێن."

جەخت کراوەتەوە، "بەم هۆیەوە ئەوانه‌ى کە فەرمانی زەوی وەرگرتنیان هەیه بە سوودمەند ئەژمار ناکرێن و زەوییەکانیان تاپۆ دەکرێت."

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر، دەشڵێت، "بەناوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆکی حکوومەت، و نووسینگەی تایبەتی بەڕێزیان دەکەین."