Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تاهیر سابیر دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی یاریزانی دێرین تاھیر سابیر سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێر پەیامێکی ھاوخەمیی بڵاوکردووە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و ماڵباتی کۆچکردوو تاھیر سابیر دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاھیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشی ھەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

‎سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢-٩-٢٠٢٦