Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی وەرزشوانی دێرین (تاھیر سابیر خۆشناو) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی وەرزشوانی دێرین تاھیر سابیر خۆشناو پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.

بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (تاھیر سابیر خۆشناو)

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی وەرزشوانی دێرین، خوالێخۆشبوو (تاھیر سابیر خۆشناو)مان پێگەیشت. بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و ھاوەڵانی وەرزشوانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦