Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە (ئاشتی کۆچەر) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی (ئاشتی کۆچەر) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان،.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز ( ئاشتی کۆچەر)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و ھەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢ی ئەیلوولی ۲۰۲٦