Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی دەربڕی.

دەقی پرسەنامەکەی‌ سەرۆکی حکوومەت بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و ھاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦