هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی پارتی ده‌ڵێ "خولێكی نوێی پێگه‌یاندنی كادیران به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مجاره سه‌د قوتابی وه‌ر ده‌گیرێن و چه‌ند مه‌رجێكیش هه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوتابی په‌یمانگای كادیران."
قادر قه‌چاخ، به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "دوای كۆتاییهاتنی خولی 20ی په‌یمانگای كادیران، بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خولی نوێی كادیرانی پارتی بكرێته‌وه، خولی ئه‌مجاره سه‌د كادیر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شدار ده‌بن، کە شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت، ئێستا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كادیران ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ كردنه‌وه‌ی ڕۆژی خوله‌كه چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی خۆمان ده‌كه‌ین و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به خوله‌كه ده‌كرێت."
به‌رپرسی په‌یمانگای كادیرانی پارتی ده‌شڵێت "ئه‌و كادیرانه‌ی وه‌ك قوتابی له په‌یمانگه‌ی كادیران وه‌رده‌گیرێن هه‌موویان ده‌رچووی پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی یانیش ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانن، چونكه نابێت قوتابی په‌یمانگای كادیران بڕوانامه‌ی كه‌متر له شه‌شی ئاماده‌یی هه‌بێت، مه‌رجێكی دیكه‌شی نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له په‌نجا ساڵ زیاتر بێت، ئه‌و قوتابیانه‌ی ئه‌مجاره وه‌ر ده‌گیرێن به‌رپرسی ڕێكخراو و كارگێڕی ناوچه‌كانی پارتیمانن."
قادر قه‌چاخ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌و وانانه‌ی له په‌یمانگا ده‌خوێندرێن له‌باره‌ی زانسته سیاسییه‌كان و كاری پارتایه‌تییه، زۆربه‌ی ئه‌و وانانه‌ن لە زانكۆكانی كوردستان هه‌ن، هه‌ندێ وانه‌ی دیكه‌ش له‌باره‌ی مێژووی پارتی و كوردایه‌تی دەخوێندرێن، مامۆستایەکانیش هه‌موویان مامۆستای زانكۆن، به‌شێكیشیان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیمانن."
قائید میرۆ