Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی گەیشتە ئیمارات

ئیمارات-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی ئیمارات و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبیی پایتەختی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتووی ئیمارات.

لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕیارە مەسروور بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، کۆببێتەوە.