ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە دەکات.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە.
بەڕێزان: بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە
لە (١٣)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی کازیوە)دا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ھێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ھیوادارین بۆ لەمەودواش ھەنگاوی نوێتر بەرەو پێش بنێن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن لەو دەڤەرەدا.
(ڕادیۆی کازیوە) شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی پارتیمان، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی ھەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی ھاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا.
دووبارە پیرۆزبایتان لێ دەکەین و، ھەر بەردەوام و سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦