Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی میڵد هایبرێد درێژکردەوە

ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ بە فەرمیی بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی میڵد هایبرێد.

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕەزامەندیی دا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی جۆری میڵد هایبرێد لە 1ـی ئەیلوولەوە تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی 2026.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، ئەم بڕیارە نوێیە لەسەر بنەمای ڕەزامەندیی وەزیری دارایی و ئابووری دراوە، بە مەبەستی درێژکردنەوەی وادەی پێشووی هاوردەکردن، تا بازرگانان بتوانن لەو ماوە دیاریکراوەدا سوود لە لێخۆشبوونەکە بە تەواوی وەربگرن.

پێشتر لە گشتاندنێکی فەرمیدا ئاماژە بەوە کرابوو، ئۆتۆمبێلی مایڵد هایبرێد هاوشێوەی فوول هایبرێد لە باجی گومرگی نابەخشرێت و لە کاتی هاوردەکردنیاندا هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی ئاسایی و بەپێی ڕێژەی دیاریکراو کاری گومرگییان بە فەرمی بۆ دەکرێت.