ھەولێر-KDP. info- لە میانی سەردانیدا بۆ لقی ٢٥ی دەورووبەری کەرکووکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرپرسی بەشی رۆشنبری و راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی جەختی لە بایەخی بواری رۆشنبیری و راگەیاندن کردوە.
ڕۆژی دووشەممە 31ـی 8ـی 2026، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی لقی ٢٥ـی دەوروبەری کەرکووکی پارتـی کرد و لەلایەن (تەنیا تۆفیق)، بەرپرسی لق و هەڤاڵانی لقەوە پێشوازیان لێ کرا.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە ڕۆڵ و کاریگەریی میدیا و ڕۆشنبیری لە قۆناغی ئێستادا کرد.
هەروەها جەختیان لەسەر هەماهەنگیی بەردەوام و پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ برەودان بە کار و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کادیران و جەماوەری سنوورەکە.