Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی كاردینال لویس ساكۆ دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی (لازار ساکۆ)ی برایەوە، و تێیدا هاوسۆزیی قووڵی خۆی بۆ خانەوادەکەیان دەربڕی.

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كاردینال لویس ساكۆ:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

غیبتەی كاردینالی كەنیسەی كاسۆلیك و پاتریەركی فەخری كەنیسەی كلدان مار لویس ساكۆ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (لازار ساكۆ)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و دۆستان و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

مسعود بارزانی

30ـی ئابی 2026