Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاریی و پێشهات و هاوکێشەکانی ناوچەکە و  پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرا.

هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.