دهۆك -KDP.info- بهڕێوهبهری گشتی شههید و ئهنفالكراوانی پارێزگای دهۆك دهڵێ "بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، هەموو وارسی شەهیدان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.نزیکەی 300 ناوی دیکەش لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراون."
ژیان مستهفا، بهڕێوهبهری گشتی شههید و ئهنفالكراوانی دهۆك به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند "بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو خانەوادە و وارسانی شەهیدانی کوردستان سوودمەند دەبن لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی، لە سنووری دهۆک پێشتر زۆربەیان سوودمەند بوونە، بەڵام ژمارەیەکیش ماون کە زەویان وەرنەگرتووە، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکەین ئەو خێزانانەی ماون سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی نیشتەجێبوون."
بهڕێوهبهری گشتی شههید و ئهنفالكراوانی دهۆك گوتیشی "نزیکەی سێسەد وارسی شەهید ڕەزامەندی هەیە و ناوەکانیان لە سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆکە، لەگەڵ تەواوبوونی ڕێکارەکان پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەڕێوە دەچێت، من گەشبینم زۆر ناخایەنێت شارەوانی زەوییان بۆ دابین دەکات، چونکە ئەرکی هەموومانە خزمەتی خانەوادە و کەسوکاری شەهیدان بکەین."
ژیان مستهفا ئاماژهی بۆ ئهوه كرد "لیستێکی دیکەی ناوی وارسی شەهیدان لە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی دهۆک ئامادە کربوو و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد، ئەویش نزیکەی سێسەد ناو دەبێت، ئەو لیستەش ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە، هەرچەندە هێشتا نەگەیشتووتەوە دەستمان، بەڵام ڕەزامەندی بۆ دەرچووە، دوای گەڕانەوەی دەدرێتە شارەوانی و زەوییان بۆ ئامادە دەکرێت، کەسوکاری شەهیدان و جینۆساید دڵنیا دەکەینەوە، ئەوەی سوودمەند نەبووبێت بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، هەموویان سوودمەند دەبن."
قائید میرۆ