هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ڵێ "ئه‌و ته‌كنیك و ئه‌ندازانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ به‌كاریان دێنێ له شه‌قام و ڕێگاكان، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی ڕێگاوبانه‌كان.توانیومانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی ڕێگاوبان ئاستی سه‌لامه‌تی به‌رز بكه‌ینه‌وه."
دیلان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی ڕێگاوبان درا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام دراون، به‌شێكی دیكه‌شیان له‌ژێر جێبه‌جێكردنن، ئه‌و پڕۆژانه‌ی ڕێگاوبان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی هاتوچۆ هه‌بووه و ڕێگای نێوان شاره‌كان نزیك بووەته‌وه، لەگەڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی له ڕێگاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای لەخۆگرتنی ئۆتۆمبێلی زیاتر، ئه‌وه‌یش ڕووداوی هاتوچۆ و جەنجاڵی ڕێگاکانی كه‌مکردووەتەوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌شڵێت "ئه‌و ته‌كنیك و ئه‌ندازانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ به‌كاریان دێنێ له شه‌قام و ڕێگاكان، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی ڕێگاوبانه‌كان، كه بڕگەکانی له‌چه‌ند خاڵێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه، وەکو هێڵكاری بۆ شه‌قامه‌كان، دانانی هێمای هاتوچۆ و دانانی په‌رژین بۆ ڕێگاكانی ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌مانه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌یه بۆ سنوورداركردنی ڕووداوی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها پاراستنی گیانی شۆفێران، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مووی كاری خۆیان ئه‌نجام ناده‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و شۆفێر پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ نه‌بێت."
دیلان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له‌و ساڵانه‌ی دوایی حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگییه‌كی زۆری به كوالێتی پڕۆژه‌كانی داوه، واته كار‌و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت زیاتر به‌پێی ستانداردی جیهانی ئه‌نجام ده‌درێن، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش درێغی نه‌كردووه له دابینكردنی پێداویستی سه‌رده‌میانه بۆ ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ."
دیلان عه‌بدوڵڵا گوتیشی "حكوومه‌تی هه‌رێم زۆر هاوكاربووه، له دابینكردنی ئامێری پێشكه‌وتوو بۆ هێڵكاری و كردنه‌وه‌ی خولی ڕاهێنان بۆ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ و بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌لامه‌تی پێشكه‌وتوو كه ئێستا له وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی ڕێگاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ بەکاردێن."
قائید میرۆ