Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

ھەولێر-KDP. info-   مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

‏بەڕێزان/ نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

‏بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بەرپرسی بەش و لیژنە و لقەکانی سەندیکا و سەرجەم ئەندازیارانی کوردستان دەکەین.
هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و بەش و لقەکانی پێشووی سەندیکا دەکەین، کە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا وێڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان ڕاپەڕاندووە و لە خزمەتی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگاکەمان درێغیان نەکرد.

ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە لەئاست گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکە و پیشەی گرنگی ئەندازیاری و، بەرنامە و پلانی داهاتووتان وەڵامدەرەوەی خواستی ئەندازیارانی ئازیزی کوردستان بن.

‏دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و جەخت لەسەر پاڵپشتی بەردەواممان بۆ سەندیکای ئەندازیاران دەکەینەوە، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
‏٣٠ی ئابی ٢٠٢٦