ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی مەھدی زانا، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی لەیلا زانای ھاوژینی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پەیامی هاوخەمی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەری کورد و سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئامەد (مەھدی زانا)ـم پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی کوردپەروەر و خەباتگێڕی مەھدی زانا و ھەروەھا خوشکی بەڕێزم (لەیلا زانا) ھاوژینی خوالێخۆشبوو مەھدی زانا و تەواوی کەسوکار و دۆست و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی مەھدی زانا بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٩ی ئابی ٢٠٢٦