Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی دەکات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، ھاوسەری شەھید مەھدی خۆشناو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، ھاوسەری شەھید مەھدی خۆشناو، لە پەیامێکدا پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی، لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد.

لە پەیامەکەی مەسروور بارزانیدا ھاتووە، دڵگرانم بۆ بە کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، خۆم بە ھاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەزانم. ھاوکات دەڵێت: لە خودای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.