Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

یەکشەممە مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

ھەولێر-KDP. info-  بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەڕێم رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە (30ی ئاب) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

هاوکات لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 1ی 7ی 2024، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری