ھەولێر-KDP.info- به سه‌رپه‌رشتیی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به ئاماده‌بوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ، بەرێوەبەری داهات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاوی پارێزگه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چوارچێوه‌ی بایه‌خدان به سێكته‌ری ئاوی خواردنه‌وه، به وردی به‌دواداچوونی بۆ پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خواردنه‌وه و تۆڕه‌كانی دابه‌شكردن و به‌تایبه‌تی پاكوخاوێنی ئاوی به‌رهه‌مهاتوو كرده‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا كرده‌وه به تایبه‌تی له ڕووی خاوێنییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ده‌بێت به‌رده‌وام پشكنین بۆ ئاوی به‌رهه‌مهاتوو و تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو بكرێت و ئاوی خواردنه‌وه به‌پێی ستانداره پێشكه‌وتووه‌كان بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ر جۆره هاوكاری و هاوئاهه‌نگییه‌كی نێوان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و دامه‌زراوه‌كانی ئاویش كرده‌وه له‌پێناو باشتركردنی پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه.