هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان گوتی "چه‌ند بڕیاێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای كردووه ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیادبێت، ئێستا زیاتر له 320هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراوه."
هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان، سه‌رۆكی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،گرنگی زۆر به ڕه‌خساندنی هه‌لیكار بۆ كرێكاری ناوخۆیی دراوه و چه‌ندین بڕیار له به‌رژوه‌ندی كرێكاران ده‌ركراون، له‌وانه بڕیاری 172 له ساڵی 2022، پێویسته له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك 75%ی كرێكار ناوخۆیی بن و كرێی كرێكار زیاد كرا، جگه له‌وه ئێستا كرێكار ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێن،بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو مافیان نه‌فه‌وتێت، پڕۆژه‌ی زۆریش كراون و هه‌لیكار بۆ كرێكار ڕه‌خساوه، بڕیاریش درا، كه كرێكاران خانه‌نشین بكرێن، ئه‌مانه هه‌مووی بوونه فاكته‌ری ئه‌وه‌ی، هه‌لیكار له هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاد ببێت.
هه‌نگاو عه‌بدوڵاخان گوتیشی "به‌م هه‌نگاوانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌لیكار له هه‌رێمی كوردستان زۆر بووه و ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌به‌ر كراون ژماره‌یان له 320هه‌زار كرێكار زیاتره، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌لیكار له هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه گرنگی زۆر به‌ڕەخساندنی هه‌لیكار ده‌دات."
بڵند ئیبراهیم