Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی جووتسایدی وارماوا.دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ڕێگەوبان، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەی (وارماوا-دەربەندیخان) بەچڕی بەردەوامە.
بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، ڕێگەی نێوان شارەکانی سلێمانی-دەربەندیخان، کەلار و کفری بەتەواوی دەبێتە دووساید.

ئەم پڕۆژە ستراتیجییە درێژییەکەی 31.6 کیلۆمەترە و پانیی هەر سایدێکی 8.5 مەتر دەبێت کە تا ئێستا 27%ی کارەکانی جێبەجێ کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە.

لەمیانی جێبەجێکردنی کارەکاندا، 2 ملیۆن و 100 هەزار مەترسێجا کاری بڕین و 900 هەزار مەترسێجا کاری پڕکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ڕێگەکە و ئاسانکاریی هاتوچۆ، 3 پردی کۆنکرێتیی دووساید، لەگەڵ 16 ئاوبارەی گەورە و 44 ئاوبارەی بچووک دروست دەکرێن، هەروەها بۆ پتەوکاریی زیاتر، 600 مەتر دیواری ڕاگر لە پڕۆژەکەدا دادەنرێت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناوی ئاسانیی هاتوچۆ و سەلامەتیی گشتیدا، گرنگییەکی زۆری بە دروستکردنی ڕێگەوبانەکان داوە و لەو پرۆسەیەش بەردەوامە.