ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.
پڕۆژەکان:
-پڕۆژەی درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە کۆڵانە لاوەکییەکانی گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک.
-خەرجکردنی گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی مەریوان لە کەرتی ھەشتی حەسارۆک.
- دانانی سیستەمی فێنککەرەوە لە ڕێگەی بەکارھێنانی پانکەی کارەبایی و نۆزڵی ئاو بۆ ناو بازاڕی قەیسەریی ھەولێر.
- گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی بەھاری نوێ.
- گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی ئازادی.
-نۆژەنکردنەوەی شەقامی بنەسڵاوە-کەسنەزان کە بە شەقامی ھەززە ناسراوە.
- خەرجکردنی گوژمەیەکی تر بۆ جێبەجێکردنی پلانی ماستەرپلان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی لە ھەولێر.
-کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.
-پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی دووساید و ھەروەھا ناوخۆییەکانی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەسنەزان.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵان لە نزیک پردی تەقتەق و لە گەڕەکی ڕزگاری.