Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەیوەندییەکان و دۆخی گشتی تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا خرایە بەر باس و وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانیان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، بیروڕا سەبارەت بە هەنگاونان لەو پێناوەدا، ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەری ناوخۆدا، پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، لەمبارەیەوە، یەکهەڵوێستیی هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانیدا، بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسە سیاسییەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکە، دووپات کرایەوە.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی هەرێمی، خستنەڕووی گۆڕانکارییەکان و لێکەوتەکانیان بەسەر کایە جیاجیاکانی ناوچەکەوە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.