هەولێر-KDP.info- بڕیارە کاتژمێر ٦ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، فیلمی دۆكیۆمێنتاریی (52 ڕۆژ) لە سینەما ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر نمایش بكرێت.
چیرۆکی ئەو بەرهەمە باس لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی داستانی مێژوویی خواکوڕک دەکات و کرمانج مستەفا ڕەئووف کاری دەرهێنانی بە هاوکاری نینۆس نەمرود، کە خاوەنی بیرۆکەکەیە کردووە.
فیلمەكە تیشك دەخاتە سەر یەكێك لە قۆناغە هەرە سەخت و پڕ بایەخەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان، كە تێیدا هەوڵ دراوە لایەنە جیاوازەكانی ئەو ململانێیە بە شێوازێكی سینەمایی نوێ بەرجەستە بكرێن.
داستانی خواكوڕك كە لە ساڵی 1988دا و لە ژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی بەڕێوەچوو، وەك وێستگەیەكی مێژوویی بەرگریی پێشمەرگە بەرانبەر سوپای ڕژێمی پێشوو دەبینرێت.
ناوەڕۆكی فیلمەكە سوود لە یەكێك لە پەرتووكە مێژووییەكانی سەرۆك بارزانی و ئەرشیفی ڤیدیۆییەكەی وەرگیراوە، هەروەها لە هەندێك شوێنی فیلمەكەدا تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد بەكارهاتووە.