ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری ئێکس پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا دەکەم بۆ لابردنی ناوی سوریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر. ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە بووژانەوە، سەقامگیری و گەشەسەندنی سووریا. هیواخوازین ئەم هەنگاوە بەشداربێت لە بونیاتنانی داھاتوویەکی ئارام کە مافی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا بپارێزێت و، ئاسۆی بەرفراوانتر بکاتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.