هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له هه‌ژماری من تۆمار كردووه، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره وه‌ربگرن."
سادق عوسمان، گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر ناویان له هه‌ژماری من تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ببێته ئه‌لكترۆنی، ئێستا زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان تۆماركردووه، ڕه‌نگه به‌شێكی كه‌م مابیت کە چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی كارته‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی مووچه وه‌ربگرن، چونكه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 200هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه."
سادق عوسمان گوتیشی "كۆتایی ئه‌م مانگه دواین واده‌یه، بۆیه ڕه‌نگه درێژ بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا بەشێکی کەم ماون و خۆیان تۆمار نه‌كردووه، خه‌ڵكیش به‌شێوه‌ی به‌رچاو ده‌چن، هه‌م خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن هەم چاوه‌ڕێی كارته‌كانن، بۆیه ئێستا خەڵکێکی یەکجار زۆر له‌به‌رده‌م شوێنی تۆماركردنن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌نشینان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی مووچه وه‌ربگرن و كۆتایی به نۆره‌گرتنی خانه‌نشین بێت بۆ وه‌رگرتنی مووچه."
ده‌شڵێت "دوای ئه‌وه‌ی زۆرینەی خه‌ڵك خۆی تۆماركردووه، پێویسته ژماره‌ی ئامێره‌كانیش زیاد بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر ئامێرێك بۆ هه‌زار مووچه‌خۆر دانراوه، هیوادارین دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش هه‌نگاوی دیكه بنرێت، ئه‌ویش مووچه‌ی خانه‌نشینان وه‌كو عێراقی لێ بێت و له سه‌ره‌تای مانگ مووچه وه‌ربگرن."
بڵند ئیبراهیم