Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەڤاڵ شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد.

دەقی پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵباتی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین) 

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین، هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (شێخ عوسمان شێخ حەمە ئەمین)مان پێگەیشت.

بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

          ٢٥ی ئابی ٢٠٢٦